دادگایەکی قوم سزای سێدارە و ٧٥ ساڵ زیندانی بۆ ٦ چالاکی کورد پشتڕاستکردەوە

٣٠ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٢:٥٧
هەنگاو: دیوانی بەرزی وڵات سزای سێدارە و ٧٥ ساڵ زیندانی لە لە لایەن دادگای تاوانەکانی میدانواو بە سەر ٦ چالاکی سیاسیی کورددا سەپێندرابوو، وەک خۆی پشتڕاستکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو" و بە پشتبەستن بە ماڵپەری " تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان"، ڕۆژی پێنج‌شەممەی حەفتەی ڕابردوو ٢١ی ڕێبەندان، یەکێک لە لقەکانی دادگای دواینی بەرزی وڵات لەشاری قوم بە بێ گرینگی دان بە داکۆکیکاری پارێزەری پەروەندە و تەنیا بە پشتبەستن بە دانپێدانەنە تەلڤیزیۆنییەکانی ئەو بەندکراوانە، سزای سەپێندراو لەلایەن دادگای تاوانەکانی میاندواوی وەک خۆی پشتڕاستکردەوە و ئەو حوکمە بە فەرمی بە پاریزەرەکەیان ڕاگەیەندراوە. بەپێی ڕاۆپرتی "هەنگاو"، ئەو ٦ هاووڵاتییە کوردەی خەڵکت گوندی "گامیشگولی" میاندواو ١٣ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتنی ئەندامێکی بەسیج  سای قورسیان بەسەردا سەپێندرابوو. ئەو حوکمانە بە شێوەی خوارەوەن؛ ١_کەماڵ ئەحمەد نژاد مەحکووم بە سێدارە. ٢_ هەڵمەت عەبدوڵلاهی مەحکووم بە ١٥ ساڵ زیندان. ٣_ سڵێمان کوری مەحکووم بە ١٥ ساڵ زیندان. ٤_ میلاد عەبدی مەحکووم بە ١٥ ساڵ زیندان. ٥_ سەعید سیاهی مەحکووم بە ١٥ ساڵ زیندان. ٦_ مستەفا تەهازادە مەحکووم بە ١٥ ساڵ زیندان. ئێستا کەماڵ ئەحمەد نژاد وەکوو تاوانباری سەرەکی و سڵێمان کوری بە ههۆی  لاوازی دۆخی ماڵی و نەدانی بارمتە لە زیندانی میاندواو ڕاگیراون و ٤ کەسی دیکە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کراون.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە