داخوازیی بنەماڵەی فەهیم کەریمی سەبارەت بە مەرگی گومانایی ناوبراو لە زیندان

١ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠٠:٤٤
هەنگاو: بنەماڵەی فەهیم کەریمی ڕیک‌ئابادی زیندانیی سیاسیی کورد کەلە زیندانی ئورمیە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دا، نامەیەکیان بۆ ڕێپۆرتێری تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسیوە و تێیدا خوازیاری بەڕێوەچوونی دادپەروەری بوون. ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانبار ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شارستانی ئورمیە بە بنەماڵەی "فەهیم کەریمی"یان ڕاگەیاند کە ناوبراو لە زیندانی ناوەندیی ئورمیە بەهۆی ئازادی دڵ گیانی لە دەست داوە. کەریمی ریک‌ئابادی زیندانیی سیاسیی کوردی ساڵەکانی دەیەی حەفتا بەهۆی بەشداری نەکردن لە گەڵاڵەی چەکدارکردنی گوندییەکان لەدژی حیزبە کوردییەکان زیاتر لە ١٠ لە ناوەندە ئەمنیەتییەکان لەژێر دژوارترین گوشار و ئەشکەنجەکاندا بوو. بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین زیندانیی کورد لە زیندانەکانی ئێران بە شێوەی گونامانوی گیانیان لە دەست داوە. دەقی نامەکە بەم چەشنەیە: نامەی سەرئاوەڵا بۆ عاسیمە جەهانگیری ڕێپورتێری تایبەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤی ئێران بە حورمەتەوە بە ئاگاداریتان ڕادەگەیەنین کە جەنازەی فەهیم کەریمی زیندانیی سیاسیی کورد کە لە دەیەکانی ڕابردوو پێشینەی ١١ ساڵ زیندانی هەبووە، ڕۆژی ٢٤ی بەفرانباری ساڵی ٩٥ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری ئورمیەوە بە ئێمە بنەماڵەی کەریمی بۆ بە خاکسپاردنی ڕادەست کراوەتەوە. ڕێکخراوەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ پێدانەوە و بە خاکسپاردنی جەنازەی فەهیم پێوەندیان پێوە گرتووین، ئەوە لە حاڵێکدا بووە هەتا ئەو کات لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک سەبارەت بە دەسبەسەر و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو خۆیان دەبوارد. هێزە ئەمنییەتییەکان بە شێوەی زارەکی ڕایانگەیاندووە، پزشکی یاسایی هۆکاری مردنی ناوبراوی جەڵتەی دڵ ڕاگەیاندووە، بەڵام ئەوە کە کاتێکدا بووە کە کەریم هیچ جۆرە نەخۆشینێکی نەبووە. خاتوو جەهانگیری؛ ئێمە لە تۆ داواکارین سەر لە نوێ لێپرسینەوە لە ناوەندە ئەمنییەتی و دادوەریی ئێران سەبارەت بەو دۆسیەیە بکەن، کە چلۆن جەنازەی کەسێک بە خۆبواردن لە دەستبەسەر و زیندانی کردنی ناوبراو و هەروەها لەژێر سەخترین ئەشکنجەی ڕوحی و جەستەیی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە. خاتوو جەهانگیری، ئێمە وەک بنەماڵەی کەریمی داوا لە تۆ و تەواوی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ دەکەین لە بە ئەنجام گەیاندنی هۆکاری مردنی ئەو زیندانیە کە بەبی هێچ چەشنە تاوانێک دەستبەسەر و زیندانی کراوە و تەنیا تاوانی ناوبراو" کورد بوون و سوننی مەزهەب"بووە، یارمەتیمان بدەن. ئەندامانی بنەماڵەی فەهیم کەریمیی ڕیک ئابادی

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە