ئازادیی کاتیی سابیر نادری بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆنی

١ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠٢:٥٠
هەنگاو: پاش نزیک بە ٣ مانگ لە دەسبەسەرکرانی ئەندازیار سابیر نادری، ناوبراو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانبار، ئەندازیار سابیر نادری چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری قوروە، بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ئەندازیار سابیر نادری ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ی سەرماوەز لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە قوروە دەسبەسەر و پاش ٧٥ ڕۆژ، ئەمڕۆ ئازاد کرا. بنەماڵەی ئەم چالاکە کوردە نزیک بە دوو مانگ هیچ هەواڵێکیان لە چارەنووسی کوڕەکەیان نەبوو و بۆ یەکەمین جار ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی بەفرانبار توانیبوویان بیبینن. هێزەکانی ئیتلاعات لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە کوردە، کەلوپەلی تاکەکەسیی ناوبراویان وەکوو لەبتاپ و دەستە چەکەکانی بنەماڵەکەی زەوت کردبوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە