خوڕەم ئاوا : دوو هاووڵاتیی لوڕ لەسێدارە دران
٢ ڕەشەمە ٢٧١٦، ١٢:٣٦
هەنگاو: دوو هاووڵاتیی لوڕ لە گرتووخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا لەسێدارە دران.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی شەممە ٣٠ ڕێبەندان، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی لوڕ لەگرتووخانەی ناوەندیی شاری خوڕەمئاوا ناوەندی پارێزگای لوڕستان بەڕێوە چوو.
هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەوو دوو هاووڵاتییەی کە لەسیدارە دراون "محەمەد میر" تەمەن ٣٤ ساڵ و " ئەمین میر دەریکوەند" تەمەن ٣١ ساڵ ڕاگەیاندووە.
ئەو دوو هاووڵاتییە ساڵی ١٣٩٠ بە تۆمەتی " کڕین و فرۆشتی ماددە سڕکەرەکان " دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
محەمەد و ئەمین ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوو لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری خوڕەمئاوا ڕاگیرابوون.