کرماشان .. دوو هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دران

٢ ڕەشەمە ٢٧١٦، ١٧:٣٦
هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری کرماشان لە سێدارە دران. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندان، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری کرماشان بەڕێوە چوو. هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە کوردەی بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندووە؛ ١_ محەمەد کەریم عەزیز پەنا تەمەن ٤٣ ساڵ، کوڕی عومەر و خەڵکی پاوە. ٢_ حەمید ڕەزا ڕێباز تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان. ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان" دەستبەسەر و سزای سیدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. هەمان ڕۆژ، ددوو هاووڵاتیی دیکەی لوڕ لە گرتووخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا لەسێدارە درابوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە