پیاوێکی سەردەشتی ژنەکەی ئاگردا + وێنە

٢ ڕەشەمە ٢٧١٦، ١٨:٠٤
هەنگاو: ژنێکی لاو کە چەند ڕۆژ پێش لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگری تێبەردرابوو، گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ئەو ژنە لاوەی کە حەفتەی پێشوو لە شاری سەردەشت و لەلایەن هاوژینەکەیەو ەئاگر درابوو، ڕۆژی رابردوو یەکشەممە ١ی رەشەممە، لەیەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لە دەستدا. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری سەردەشت ناسنامەی ئەو ژنە لاوەی "سروە ئیبراهیمی " تەمەن ٢٠ ساڵ راگەیاندووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوژینەکەی سروە کە ناسنامەی لای ماڵپەڕی "هەنگاو" پارێزراوە" بە هۆی کێشەی کۆمەلایەتی ئەوکارەی کردووە و ئێستا لە لالەین هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر و لە گرتووخانە ڕاگیراوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە