دەسبەسەرکرانی چالاکێکی کرێکاریی کورد

٤ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠٠:٣١
هەنگاو: چالاکێکی کرێکاریی کوردی خەڵکی گوندی "قاتڵان"ی سەربە شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ئەسعەد مەولوودزادە چالاکی کرێکاریی خەڵکی نەغەدە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندان، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم چالاکە کوردە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی کوڕەکەیان لە شوێنی ڕاگیرانی بە ئاکام ماوەتەوە. ئەو کرێکارە کوردە کە ئەندامی پێشووی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ داکۆکیی دامەزراوە کرێکارییەکان بووە، مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٨٨ی هەتاویش دەسبەسەر کراوە و بە دانانی بارمتە پاش سێ حەوتو ئازاد کرابوو. ناوبراو هەروەها مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی بۆ تێپەڕکردنی ٥ مانگ لەو حوکمەی کە بەسەریدا سەپابوو، خۆی ڕادەستی زیندانی ئورمیە کردبوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە