هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران هەر دوو چاوی لە دەست دا+ وێنە

٦ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠٣:٥٢
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شنۆ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران هەر دوو چاوی بە تەواوی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، خالید ئەحمەدیان کوڕی حەسەن و دانیشتووی گوندی "دێگورجی"ی سەربە شارستانی شنۆ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمە، لە ناوچە سنوورییەکانی "زێوکە" و "لاجان"ی سەربە شارستانی پیرانشار، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم و هەردوو چاوی لە دەست دا. هەواڵنێری هەنگاو ڕایگەیاند: خالید ئەحمەدیان هەر دوو چاوی خۆی لە دەست داوە و ڕەوانەی شاری تاران کراوە. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ ناوەندێکی ڕێژیم بەرپرسایەتیی ئەو کارەی وە ئەستۆ نەگرتووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە