لەسێدارەدانی لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵی کورد
٦ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠٣:٥٨
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کامیارانی لە گرتووخانەی دیزڵئاوای کرماشان لەسێدارە درا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی چواری ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی شاری کامیاران لە گرتووخانەی دیزڵئاوای کرماشان حوکمی لەسێدارەدانەکەی جێبەجێ کرا.
هەواڵنێری هەنگاو لە کامیارانەوە ناسنامەی ئەم لاوە کوردەی فەرشید سەجادی ئەسڵ کوڕی عەزیم ڕاگەیاند.
ئەم هاووڵاتییە کوردە ساڵی 1393ی هەتاوی دەستبەسەر و بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە ناوەندێکی قەزایی ڕژیمی ئێران لە کرماشان بە لەسێدارەدان حوکم درابوو.
تەرمی ناوبراو پاش لەسێدارەدان، دوێنێ بە بنەماڵەکەی دراوەتەوە و ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی بەڕێوەچوو.
لەسێدارەدانی فەرشید سەجادی یەکەم جار لەلایەن ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاوەوە بڵاو کراوەتەوە و ڕاگەیاندنەکانی ڕژیم تاوەکوو ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسێدارەدانی ئەم لاوە 28 ساڵ تەمەنە کوردەیان بڵاو نەکردووەتەوە.