دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە سەقز

٦ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠٤:٠٤
هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سەقز چالاکێکی سیاسیی کوردیان دەسبەسەر کرد. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، فەرهاد مەلەکی چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەقز، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارەدا دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەقز وێڕای پژڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاند؛ فەرهاد مەلەکی بە تۆمەتی "هاوکاریی حیزبە کوردییەکان" دەسبەسەر کراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو چالاکە سیاسییە، هێزەکانی ڕێژیم هیچ زانیارییەکیان لە شوێنی ڕاگیرانی فەرهاد مەلەکی نەدرکاندووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە