زنیدانییەکی کورد بە هۆی پێڕانەگیەیشتنی پزشکییەوە گیانی لەدەست دا

٦ ڕەشەمە ٢٧١٦، ١٩:١٤
هەنگاو: زنیدانییەکی "سیاسی"ی کورد لە زیندانی ئیلام، بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندان و پێڕانەگەیشتنی پزپیشکییەوە گیانی لەدەست دا. هەوالنێری هەنگاو ناوی ئەو زیندانییە کوردەی "عەبدولنوور شەرەف نەهال" راگەیاندووە، کە دادگای حکومەتی ئێران بە تۆمەتی "پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان" حوکمی زیندانی بەسەردا سەپاندبوو. ئەو زیندانییە کوردە بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و خۆبواردنی بەرپرسانی زیندان لە ناردن بۆ دەرەوەی زیندان، تووشی جەڵتەی دل بووەو ەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە. ناوبراو  رۆژی دووشەمە ٢ی رەشەمە گیانی لەدەست داوە، پاش ئەوەی رۆژی سێ‌شەممە ٤ی رەشەممە رەوانەی پزیشکی دادوەریی رژیم لە ئیلا کراوە، دواتر ئەسپەردەی خاک کراوە. هەتا ئێستا پەکەکە ئەندامەتیی ئەو زیندانییە کوردەی کە لە زیندانی ئیلام گیانی لەدەست دا، پشتڕاست نەکردۆتەوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە