گیان لەدەستدانی کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار

٦ ڕەشەمە ٢٧١٦، ١٩:٢١
هەنگاو: کرێکارێکی کوردی خەڵکی ئورمیە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە کاتی کارکردندا، گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، کرێکارێکی کوردی خەڵکی گوندی "بەلهە"ی سەربە شارستانی ئورمیە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەممە، لە کاتی کارکردن لە شاری تاران بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بینایەک، گیانی لە دەست دا. خبرنگار "هەنگاو" هویت این کارگر جوان را "پویا . ع" اعلام نمودە است. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەو کرێکارە کوردە تەمەنی ٢٣ ساڵ بووە و بەهۆی ڕەچاونەکردنی ڕێوشوێنەکانی پاراستن لە کاتی کارکردندا پاش چەند کاتژمێر گیانی لە دەست دا.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە