مێهران.. تەقینەوەی مین گیانی مامۆستایەکی کوردی ئەستاند

٧ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠١:١٩
هەنگاو: مامۆستایەکی خانەنشینکراوی کورد بەهۆی مینە بە جێماوەکانی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق لە ئیلام گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، مورتەزا نادی کوڕی مستەفا جان لە ناوچەی "نێ خزری" بەخشی ساڵح ئاوا سەربە شارستانی مێهران لە پارێزگای ئیلام، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەممە، بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مورتەزا نادی مامۆستای خانەنشین کراو بووە کە بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی خۆی لە دەست داوە. لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا بە هۆی تەقینەوەی مینەوە ٤ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای ئیلام  کرماشان کوژراو و بریندار بوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە