هاووڵاتییەکی کورد لە قوروە لە سێدارە درا

٧ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠١:٢٤
هەنگاو: سزای لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی قوروە جێ‌بەجێ کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، "حوسێن دەروێشی کووچەکی"، تەمەن ٣٢ ساڵ، سەرلە بەیانیی ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەممە، لە زیندانی شاری قوروە لە سێدارە درا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو زیندانییە کوردە بە تۆمەتی "قەتڵ" سزای ئیعدامی بەسەردا سەپابوو. بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "قەتڵی بە ئەنقەست" دەسبەسەر و دادگایی و دواتر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە