دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە دیواندەرە

٧ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠٢:١٢
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕ هەنگاو، ئەمجەد شەریفی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی "ڕەشی ئاوا"ی سەربە شارستانی دیواندەرە، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەندان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە ڕۆژی دەسبەسەرکرانییەوە هەتا ئێستا بێ‌سەر و شوێنە و هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە