٦ ساڵ زیندانی بەسەر هاووڵاتییەکی کورددا سەپا

٧ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٢٣:٠٣
هەنگاو: دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێران حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بەسەر هاووڵاتییەکی کورددا سەپاند. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، دادگای شۆڕشی حکومەتی ئێران لە ئورمیە، حوکمی ٦ ساڵ زیندانیکرانی بەسەر گیراوێکی سیاسیی کورد کە لە گرتووخانەی ورمێدا ڕاگیرابوو، سەپاند. دەوترێ لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا، حسێن دانش پایە کە لە گرتووخانەوەی ناوەندیی ورمێدا ڕاگیراوە، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە ٥ ساڵ زیندان حوکم دراوە. دادگای ناوبراو، ماوەی یەک ساڵی دیکەی حوکمی زیندان کە پێشتر وەکوو زیندانی تەعلیقی بەسەریدا سەپابوو و هەروەها ماوەکەی بەسەرچووبوو زیندوو کردووەتەوە. حسێن دانش پایە بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکومەتیئێران ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی بەو تۆمەتە دادگایی کرابوو و یەک ساڵ زیندانی تەعلیقی بەسەرداسەپێنرابوو و لەم حوکمە نوێیەدا کەوتووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە