مەریوان/ نەبوونی ئیمکانات و کەمتەرخەمیی پزیشکی بووەهۆی گیانلەدەستدانی ژنێکی دووگیان

٨ ڕەشەمە ٢٧١٦، ١٩:٢٦
هەنگاو: ژنێکی دووگیان پاش نەشتەرگەری بەهۆی کەمتەرخەمیی پزیشکەوە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، سوهەیلا مەولوودی، تەمەن ٣١ساڵ و خەڵکی گوندی مازی بن سەر بە سەوڵاوا، کە دوو گیانە بوو ،  بوو بە قوربانیی کەمتەرخەمیی پزیشکی و نەبوونی ئیمکانات لە نەخۆشخانەی بووعەلیی مەریوان. هەواڵنێری هەنگاو لە سەوڵاوا ڕایگەیاند کە سوهەیلا بە مەبەستی نەشتەرگەریی سێزاریەن ڕەوانەی نەخۆشخانەی بووعەلیی مەریوان کرابوو. پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە و هێنانەدنیای منداڵەکە، سوهەیلا مەولوودی بەهۆی خوێنڕێژییەوە گیانی لەدەستداوە. ئەم ڕووداوە ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەمە ڕووی داوە و سەرچاوەی ئاگادار هۆیەکانی ئەم گیانلەدەستدانەی بۆ نەبوونی ئیمکانات و کەمتەرخەمیی کادری پزیشکی و دەرمانی گەڕاندووەتەوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە