٥ ساڵ سزای زیندان بۆ زیندانییەکی سیاسی

١٠ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠١:٣٦
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن دادگایەکی ئورمیەوە سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو،غەریب عەبدی زیندانیی سیاسیی کورد لەلایەن "دادگای ئینقلاب"ی شاری ئورمیەوە سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. غەریب عەبدی زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی سەقز بە تۆمەتی "هاوکاریی حیزبە کوردییەکان"، سزای ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە. لە پەروەندەی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردەدا، زیندانییەکی سیاسیی دیکە بەناوی "حوسێن دانیش‌پایە"، سەرەڕای ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری، یەک ساڵ زیندانی هەڵواسراویشی بەسەردا سەپاوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە