گیان لە دەستدانی دایکێکی دیکە بەهۆی هەڵەی پزیشکی

١٠ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠١:٤٧
هەنگاو: نافیە داوەتی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە، بەهۆی هەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ژنێکی دووگیان بە ناوی نافیە داوەتی، بەهۆی هەڵە و کەمتەرخەمیی پزیشکانی نەخۆشخانەی "کەوسەر" لە شار ئورمیە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمە، گیانی لە دەست دا. ناوبراو خەڵکی گوندی "مەلوونە" سەربە بەخشی "سۆما برادۆست"ی ئورمیەیە کە بەهۆی لەبیرکردنی تەقەڵدانی بەشی ناوەوەی نەشتەرگەریی سکی لەلایەن پزیشکەکانەوە، تووشی خوێنڕێژی بووە و لە ئەنجامدا پاش ١٠ ڕۆژ گیانی لە دەست داوە. هەر لەو ڕۆژەدا ژنێکی دوو گیانی دیکەی خەڵکی مەریوان بەناوی "سوەیلا مەولوودی" تەمەن ٣١ ساڵ، پاش چەند کاتژمێر لە نەشتەرگەریی منداڵبوون، گیانی لە دەست دا.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە