ئورمیە.. دوو هاووڵاتی کورد لەسێدارە دران
١٠ ڕەشەمە ٢٧١٦، ١٥:٠٣
هەنگاو: سزای سێدارەی ٣ بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێکرا کە دوو کەسیان کورد بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی ڕەشەممە، سزای سێدارەی ٣ هاووڵاتی لە گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا کە دوو کەسیان کورد بوون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە "ئەفشین سەوکەتی" و "مورتەزا باقرزادە" راگەیندراوە.
لەلایەکی دیکەوە، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی تورکی خەڵکی تەورێز بە نسنامەی " عەلی ئیبراهیم زادە" هاوکات لەگەڵ ئەو دوو هاووڵاتییە وکردە جێبەجێ کراوە.
ئەو سی هاووڵاتییە بە تۆمەتی "قەتڵی ئەنقەست" و لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئورمیەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.