کرێکارێکی دیکەی کورد بە ڕووداوی کار گیانی لەدەستدا
١١ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠٢:٤٩
هەنگاو: بەربوونەوە لە بەرزایی بە هۆی نەبوونی ئیمەنی گیانی کرێکارێکی کوردی ستاند.
بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەممە، کرێکارێکی کورد لە شاری ئەهواز بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو ڕووداوەی بۆ نەبوونی ئیمەنی گەڕاندەوە و ناسنامەی ئەو کرێکارە کوردەی عەلی ڕەحمانزادە و خەڵکی تیکاب ڕاگەیاند.
ئەم هاووڵاتییە کوردە بەهۆی هەژارییەوە وازی لە خوێندن هێنابوو و بۆ دابینکردنی بژیویی ژیان ڕووی کردبووە دەرەوەی کوردستان.