دەستبەسەرکرانی دوو لاوی کورد لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێرانەوە

١١ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠٣:١٣
هەنگاو: هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە پیرانشار دوو لاوی کوردیان دەستبەسەرکرد. بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو لاوی کوردی خەڵکی مەهاباد کە یەکیان دانیشتووی پیرانشار بوو، دەستبەسەرکران. هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو دوو لاوە کوردەی ئاکام تاهیریان، کوڕی مەحموود، ٢٨ ساڵ تەمەن و دانیشتووی مەهاباد و هەروەها حەبیب دەستمەردی، لەدایکبووی مەهاباد و نیشتەجێی پیرانشار، کوڕی محەمەد و وەرزێڕ و خێزاندار ڕاگەیاند. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات برایەکی ئاکام تاهیرییانیشیان دەستبەسەر کردووە. تاوەکوو ئێستا لە تۆمەتی لکێنداو بەم لاوە دەستبەسەرکراوانە و هەروەها چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە