دەسبەسەرکرانی دوو برا لە شاری ڕەبەت

١١ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٢٣:١٠
هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە، دوو هاووڵاتیی دیکە لە ڕەبەت دەسبەسەر کران. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، "جەعفەر و ئیبراهیم عەلی‌پوور" ناوی ئەو دوو برایەیە کە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون. هەواڵنێری هەنگاو وێڕای پژڕاستکردنەوەی هەواڵی دەسبەسەرکرانی ئەو دوو برا کوردەی خەڵکی گوندی "لەیلانە"، ڕایگەیاند، ناوبراوان "بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاریی حیزبە کوردییەکان" دەسبەسەر کراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو برایە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە