سزای ٨٩ ساڵ زیندانی بۆ هاووڵاتییانی کورد لە فێڤریەی ٢٠١٧

١٢ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠١:٢٩
هەنگاو: لە یەک مانگی ڕابردوودا "دادگا"کانی ڕێژیمی ئێران سزای قورسی زیندانیان بەسەر چالاکانی سیاسیی کورددا سەپاندووە. بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لە مانگی فێڤریەی زاینیی ئەمساڵدا "دادگا"کانی ڕێژیم لە کوردستان ٨٩ ساڵ و نۆ مانگ، واتە ١٠٧٧ مانگ زیندانیان بەسەر ١٠ چالاک سیاسیی کورددا سەپاندووە. بەپێی ئەم ئامارە، تێکڕای ئەو ١٠ هاووڵاتییە کوردە بە "تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکان" حوکم دراون. بەپێی ئەم راپۆرتە، چوار هاووڵاتیی سەقزی بەگشتی بە ٨٤ مانگ زیندان، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بەگشتی ٩٣١ مانگ و هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیەش بە ٧٢ مانگ زیندانیی تەعزیری، سزا دراون. داسەپاندنی سزای زیندان بەسەر هاووڵاتییانی کورددا لە مانگی فێڤریەی ٢٠١٧ لەهەمبەر ماوەی وێکچووی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادبوونی بە خۆیەوە بینیوە. بەپشت بەستن بە ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لە مانگی فێڤریەی ساڵی ٢٠١٦ی زایینیدا، هەشت هاووڵاتیی کورد لەلایەن "دادگا"کانی ئێرانەوە بەگشتی ٢٣٤ مانگ سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە. ناسنامەی تەواوی ئەو ١٠ هاووڵاتییە لەناوەندی ئاماری "هەنگاو" تۆمار کراوە.   بەکارهێنانی لە ئامارەکانی ماڵپەڕی هەنگاو، بە ئاماژەکردن بە سەرچاوە، ڕێگەپێدراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە