چوار هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

١٣ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠١:٢٦
هەنگاو: بە مەبەستی تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەیان، چوار هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری میاندواو، چوار هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کرد. شوناسی ئەم ٤ هاووڵاتییە کوردە، هەڵمەت عەبدوڵایی، میلاد عەبدی، سەعید سپاهی و مستەفا تەهازادە ڕاگەیەندراوە. ئەم هاووڵاتییە کوردانە پێشتر دەستبەسەر و حوکم درابوون و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون. ئەم چوار هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی گامیشگوولیی میاندواو، ڕێکەوتی ١٣ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە هاوڕێ لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکە بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتنی ئەندامێکی بەسیج حوکمی قورسیان بەسەردا سەپابوو. شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییەی کە پاش دەستبەسەرکران و حوکمدران ئازاد نەکرابوون، کەماڵ ئەحمەدنژاد مەحکووم بە لەسێدارەدان و سلێمان کوری ڕاگەیەندراوە. لەو پەروەندەیەدا، کەماڵ ئەحمەدنژاد بە لەسێدارەدان و ئەو ٥ هاووڵاتییەکەی دیکە بە ١٥ساڵ زیندان مەحکووم کرابوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە