تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیانی کاسبکارێکی کوردی ئەستاند+وێنە

١٣ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠١:٤١
هەنگاو: بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە نۆدشە سەر بە پارێزگای کرماشان، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵ گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"،دوێنێ چوارشەممە ١١ی ڕەشەممە، هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران بە گومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بووە بە ناسنامەی (ئارمان چەنگیزی) دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. photo_2017-03-02_15-39-31 ئەو سەرچاوە روونیشی کردەوە کە ئەو ئۆتۆمبێلە باری کاکڵە گوێزی پێ بووە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە