دوو هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ئورمیە لە سێدارەدران
١٤ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠٢:٠٢
هەنگاو: لە درێژەی ڕەوتی لەسێدارەدان لەلایەن ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، دوو هاووڵاتیی دیکە لەسێدارەدران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی )هەنگاو)، ئەمڕۆ هەینی ١٣ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە کە پێشتر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، لەسێدارەدران.
هەواڵنێری هەنگاو، ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی کە ئەمڕۆ لەسێدارەدران، ئەشکان عشقی خەڵکی ئورمیە و ناجی پەیام خەڵکی مەوانە سەر بە ئورمیە ڕاگەیاند.
تۆمەتی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ڕاگەیەندرابوو.