ئێران پیرەمێردێکی تەمەن ٦٣ ساڵی کوردی لەسێدارە دا

١٦ ڕەشەمە ٢٧١٦، ١٧:٤٨
هەنگاو: سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا کە یەکیان تەمەنی ٦٣ سال بووە. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ڕەشەممە، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کوررد لە گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا. هەواڵنێری (هەنگاو) ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتیە کوردەی (یوسف عەلی زادە) تەمەن ٦٣ ساڵ و خەڵکی خۆی و (ڕەمەزان سەبزی) خەڵکی ماکۆ ڕاگەیاندووە. ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان" لەلایەن دادگای ئورمیەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری (هەنگاو)، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا سزای سێدارەی ٦ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە لە سێدارە دراون.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە