لە سێدارەدانی زیندانییەکی کورد لە هەمەدان

١٦ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٢٢:٣١
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سنە لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان لە سێدارە درا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، سزای ئیعدامی زیندانییە کورد، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەشەمە، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا. هەواڵنێری هەنگاو، ناوی ئەو زیندانییە کوردی "بەهمەن فەریدی" تەمەن ٣٥ ساڵ و خاوەنی منداڵێکی ساوا ڕاگەیاندووە. بەهمەن فەریدی بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لەلایەن دەزگای "قەزایی"ی ڕێژیمی ئێرانەوە مەحکووم و ئیعدام کراوە. بەپشت بەستن بە ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لە دوو حەفتەی ڕابردوودا ١٢ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە