(لەمارسەوە تا مارس)، کامڵترین ڕاپۆرت لەسەر ژنانی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران

١٨ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠٢:٢٦
هەنگاو: ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو)، بە بۆنەی هاتنی ٨ی مارس (ڕۆژی جیهانیی ژنان) ڕاپۆرتێک لەژێر ناوی  (لەمارسەوە هەتا مارس) بڵاو دەکاتەوە و پێشکەشی بەندکراوانی سیاسی کوردی خۆڕاگر لە گرتووخانەکانی ئێرانی دەکات.   بەندکراوانی سیاسی کورد بەپێی ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری (هەنگاو)، ئێستا ٢٣ ژنی کورد بە تۆمەتی سیاسی لە گرتووخانەکانی ئێران ڕاگیراون. لەو ڕێژەیە دوو کەسیان سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندراوە و ١٤ ژن و کچی کوردیش سەرجەم سزای ١٠٥ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە. ٧ ژن و کچی کوردیش ئێستا لە گرتووخانەکانی ئێران ڕاگیراون و هییچ سزایەکیان بەسەردا نەسەپێندراوە و چارەنووسیان نادیارە.     لیستی ئەو ژنە کوردانەی کە لە زیندانەکانی ئێراندان 11   دەرچوونی حوکم بۆ چالاکانی کورد   بەپشتبەستن بە ئاماری (هەنگاو)، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ( مارسی ٢٠١٦ هەتا مارسی ٢٠١٧)، ٧ ژنی کورد سزای زیندانیان بە سەردا سەپێندراوە . بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ٧ ژنە سەرجەم سزای ١٢٠ مانگ زیندان و ٢٤ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراویان بەسەردا سەپێندراوە. 12 دەستبەسەر کرانی ژنانی کورد   لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٢٥ ژنی کورد لەلایەن ییدارەی ئیتلاعات و ناوەندە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر  کراون کە جگە لە ٥ کەسیان سەرجەمیان لە تۆمەتەکانی بێ بەری و یان بەشێوەی کاتی ئازاد کراون. 13   kurdi کەڵکوەرگرتن لەم ڕاپۆرتە بە مەرجی هێنانی ناوی سەرچاوە (هەنگاو) ڕێگەپێدراوە .

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە