هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە گیانی لێ ئەستێندرا

١٩ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠٠:٢٨
هەنگاو: هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێران لاوێکی کوردیان لە سەقز دایە بەر دەسڕێژی گولـلە و گیانیان لێ ئەستاند.   بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، کەماڵ بێهنام، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی بانە، ئەو لاوە کوردەیە کە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە لەژێر ناوی بەرەنگاریی قاچاخی شتومەک، دراوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.   پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە، ١٧ی ڕەشەممە ئەم لاوە کوردە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە دەوروبەری گۆڕستانی ئایچی لە سەقز کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ.   هەواڵنێری هەنگاو وردەکارییەکانی بەم جۆرە باس کرد: سەری کەماڵ بێهنام پێکراوە و پاش بەرکەوتنی گولـلە گیانی لەدەستداوە و گوازراوەتەوە بۆ سنە. Untitled ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش کوژران و گوازراوەتەوە بۆ پزیشکیی یاسایی سنە و هەتا کاتی بەدەست گەییشتنی ئەم هەواڵە، تەرمەکەی لەوێ ڕاگیراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە