خۆکوشتنی کچێکی تەمەن ١٠ ساڵ لە تیکاب

٢٠ ڕەشەمە ٢٧١٦، ١٦:١٨
هەنگاو: هاوکات لەگەڵ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵی کورد لە شاری تیکاب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، شەوی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەممە، کچێکی تەمەن ١٠ ساڵیخەڵکی تیکاب سەر بە پارێزگای ئورمیە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ١٠ ساڵەی (شادی.م) ڕاگەیاندووە. ناوبراو کاتژمێر ١١ی شەوی چوارشەممە و لەڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو منداڵە بە هۆی کێشەی خێزانی و ناکۆکی لەگەڵ زڕدایکی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری (هەنگاو)، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ٦٠ ژن و کچی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٤ کەسیان لە ژێر ١٥ ساڵ بووە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە