بۆکان.. خوکشتنی کچێک پاش ئەوەی نەیانهێشت بخوێنێت

٢١ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٢٠:٢٣
هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی بۆکان دوای ئەوەی لەلایەن باوکیەوە پێش لە دریژەدان بە خوێندنی گیردرا، دەستی دایە خۆکوشتن. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، شەوی ڕابردوو ٢٠ی ڕەشەممە، (شیوا پژدەم) کچی معەمەد و خەڵکی گوندی سارۆقامیشی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان، دوای ئەوەی هەوڵی خۆکوژی دابوو، گیانی لە دەست دا. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری بۆکان ڕایگەیاند کە شیوا تەمەن ١٧ ساڵ و دوو حەفتە بەر لەئێستا لەڕێگەی خواردنی عەبەوە هەوڵی خۆکوژی داوە. بە وتەی سەچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی شیوا، ناوبراو دوای ئەوەی کە مەبەستی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی ناچاری لەلایەن باوکیەوە ڕێگیری لە دریژەدان بە خوێندنی کراوە، دەستی داوەتە خۆکوژی.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە