درێژەی کوشتاری کۆڵبەرانی سەردەشتی، قوربانی بوونی ١٦ کۆڵبەر لە ٧٠ ڕۆژدا

٢٢ ڕەشەمە ٢٧١٦، ١٢:٠١
هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئێران گیانی لە دەست دا. لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٤ کۆڵبەری سەردەشتی گیان لەدەست داوە. بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، شەوی هەینی ٢٠ی ڕەشەممە، کۆڵبەریکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵی گوندی (بەیتووش)ی سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیانی لە دەست دا. هەواڵنێری (هەنگاو) لەشاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوردەی (ئاکۆ قاسمی) ڕاگەیاندووە کە گوللە بەر سەری کەوتووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، ئەو کۆڵبەرە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشووتر تەقەی لێکراوە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری هەنگاو، لەسەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە ٤ کۆڵبەری سەردەشتی گیانیان لە دەست داوە و ١٢ کۆڵبەریش بریندار بوون.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە