شنۆ.. هاووڵاتییەک دەستبەسەر کرا
٢٢ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٢١:٠٨
هەنگاو: لەدرێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە، هاووڵاتییەکی خەلکی شنۆ دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەشەممە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری شنۆ هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کردووە.
هەواڵنێری (هەنگاو) لەشاری شنۆ ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی "ئەمیر وەفایی" تەمەن ٣٩ ساڵ ڕاگەیاندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان دوای دەستبەسەرکردنی ئەمیر وەفایی خانووی ناوبراویان پشکنییەوە و دەستیان بەسەر کەرەستە تایبەتییەکانی گرتووە.