سەقز.. دوو هاووڵاتی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کران

٢٣ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠١:٣٤
هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەلکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێثەڕاندنی ماوەی سزاکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کران. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، لەماوەی ضڕۆژانی ڕابردوودا کامڵ و غەریب شەریف زادە دوای ئەوەی خۆیان بە بەشی جێبەجێکاری دادگای سەقز ناساند،دەستبەسەر و بە مەبەستی تێثەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندیی ئەو شارە کران. غەریب و کامڵ شەریف‌زادە ٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و وپاش دوو مانگ بەدانانی بارمتەی ١٢٠ میلیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوون. ئەو دوو کوڕە مامە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن دادگای سەقزەوە  بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە قازانجی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ٦ مانگ و ١ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە