دەسبەسەرکرانی وێنەگرێک لە پیرانشار

٢٣ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠٢:١٠
هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی پیرانشار وێنەگرێکی ئەو شارەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمە، هێزەکانی ئیتلاعاتی پیرانشار هێرشیان کردە سەر وێنەگریی "نایس" و خاوەنەکەیان بەناوی "سەعید ئەحمەدی" کوڕی محەممەد دەسبەسەر کرد. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات سەرەڕای دەسبەسەر کردنی سەعید، چەندین کامێرا، کامپیۆتێر و تێنووسی تۆمارکردنی کڕیاریانی ئەو وێنەگرییەیان زەوت کردووە. ئەو سەرچاوە ئاشکراشی کرد، سەعید ئەحمەدی تەمەن ٣٠ ساڵ، بە "تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردی" دەسبەسەر کراوە. ئەم لە کاتێکدا سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دەسبەسەر کراوە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە