سەرما، گیانی کۆڵبەرێکی ستاند/ گیان لە دەستدانی ٩ کۆڵبەر بەهۆی سەرمابردوویی
٢٣ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٢٢:٣٦
هەنگاو: کۆڵبەرێکی کوردی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "ویسیا"ی سەربە هەورامانی تەخت بەهۆی سەرمابردوویی گیانی کە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، کۆڵبەرێکی تەمەن ٤٠ ساڵە لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود شەوی ڕابردوو، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمیی هەوا و کڕێوە، گیانی لە دەست داوە.
هەواڵنێری هەنگاو ناوەی ئەو کۆڵبەرەی "ناسر دەریایار" خەڵکی گوندی "وەیسیا"ی سەربە بەخشی هەورامانی تەختی شارستانی سەوڵاوا ڕاگەیاند.
تەرمی بێگیانی ئەو کۆڵبەرە سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ ٢٣ی ڕەشەمە بە ناوچەی سنووریی گوندی "بێرواس"ی نەوسوود دۆزرایەوە و ڕەوانەی زێدەکەی کرا.
بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە ٩ کۆڵبەری کورد بە هۆی هاتنی ڕنوو، کڕێوە و سەرمابردوویییەوە گیانیان لە دەست داوە.