گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی ٥٠ ساڵە لە پیرانشار

٢٣ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٢٣:٥٧
هەنگاو: کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٠ ساڵەی خەڵکی پیرانشار بەهۆی بەربوونی لە بەرزایی گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەمە کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٠ ساڵ لە سنووری حاجی ئۆمەران لە بەرزایی بەربووە و دەست لەجێ گیانی لە دەست دا. هەواڵنێری هەنگاو ناوی ئەو کۆڵبەرەی "تاهیر عەبدوڵڵا زادە" و خەڵکی پیرانشار ڕاگەیاند. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە کاتی گواستنەوەی کۆڵەکەی لە بەرزاییەکدا بەربووەتەوە و دەست لەجێ گیانی کە دەست داوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە