ئورمیە ٣ هاووڵاتیی کورد لە سێدارە دران

٢٤ ڕەشەمە ٢٧١٦، ١٨:٤٣
هەنگاو: سزای سێدارەی چوار هاووڵاتی لە گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە بەڕێوە چوو کە سی کەسیان کورد بوون. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ڕەشەممە، سزای سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی (دەریا)ی ئورمیە بەڕێوە چوو. هەواڵنێری (هەنگاو) ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتییەی ( چەنگیز بادووزادە)، (ئەکرەم حەسەن‌زادە) و (کەیومەرس فەریدان) ڕاگەیاندووە. ئەو سی هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی (بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان) سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. هاوکات، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی تورکی خەڵکی ئەردەبیل بە ناسنامەی (عبدولواحید حامیدی) بە تۆمەتی (قەتڵی ئەنقەست) بەڕێوە چووە. بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری (هەنگاو)، لەسەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە سزای سێدارەی ١٣ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە بەڕێوە چووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە