لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد لە کرماشان + وێنە

٢٥ ڕەشەمە ٢٧١٦، ١١:٥٨
هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی لە سێدارەدانەکانی هاووڵاتییانی کورد لە زیندانەکانی ئێران، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی دیکە لە زیندانی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمە، سزای لە سێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە زیندانی ناوەندیی شاری کرماشان جێ‌بەجێ کراوە. ماڵپەڕی کوردپا ناوی ئەو زیندانییەی "محەممەد ڕەزا سەمەدی نەسەب" خەڵکی گوندی "قەڵا زنجیر"ی داڵەهوو راگەیاندووە. ئەو هاووڵاتییە تەمەنی ٣٠ ساڵ بووە و ٣ ساڵە لە زیندانی دیزڵ‌ئابادی کرماشانی زیندانی کراوە. 460695-bcb69a196646ce04eec2de1d0065f32b ناوبراو لە شوێنکەوتوانی ئایینی یاری بووە و هەتا دوا ساتەکانی ژیانی تۆمەتە داسەپاوەکانی ڕەت کردووەتەوە و ئەو حوکمەی بە "جەفا" ناو بردووە. ناوبراو بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەسبەسەر و مەحکووم کرابوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە