پیرانشار.. پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ دەستبەسەر کرا

٢٥ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٢١:١٥
هەنگاو: هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٠ ساڵی خەڵکی پیرانشان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو) ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو ١٨ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزرایەوە. هەواڵنێری (هەنگاو) ناسنامەی ئەو پیاوە تەمەن ٥٠ ساڵەی (ڕەسووڵ سولتانی ئازەر) ڕاگەیاندووە. ناوبراو خەڵکی گوندی (زەنگاوێ)ی پیرانشار بووە. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی سولتانی ئازەر، هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیرانی و هەروەها هۆکاری دەستبەسەر کرانی لەبەردەستدا نییە. لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتیی کورد لەشارەکانی پیرانشار، سەقز، شنۆ و سەردەشت لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە