هاووڵاتیەکی خەڵکی ئورمیە لە سێدارە درا

٢٥ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٢١:٢٣
هەنگاو: لەدرێژەی شەپۆلی لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی کورد، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی دیکە لە گرتووخانەی ناوەندیی خۆی بەڕێوە چوو. بەپێێ ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەممە، سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندیی خۆی بەڕێوە جووە. هەواڵنێری (هەنگاو) ناسنامەی یەکێک لەو زیندانیانەی کە لەسێدارە دراون "هۆشەنگ پاداشی" خەڵکی گونتی "بالاتا"ی ئورمیە ڕاگەیاندووە. ئەو هاووڵاتییە کوردە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان" دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای ئورمیەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. ناسنامەی کەسی دووهەم کە لەسێدارە دراوە هەتا ئێستا بۆ (هەنگاو) روون نەبووەتەوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە