ئەندازیارێکی بەرق، بە ڕووداوی کار گیانی لەدەستدا

٢٥ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٢٢:١٢
هەنگاو: ئەندازیارێکی کورد بەهۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوێنی کار، تووشی ڕووداوی کار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ئێوارەی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەممە، شەهاب قوربانی (ئەرسەلان)، ئەندازیاری کورد لەکاتی کارکردندا لە پیرانشار تووشی ڕووداوی کار بوو و پێش گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا. شەهاب قوربانی، تەمەن ٣٠ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی چەپەراوێی سەر بە شنۆ بوو. نەبوونی ئیمەنی لە شوێنی کار، ساڵانە گیانی کۆمەڵێکی بەرچاو لە کرێگار و فەرمانبەرەکان لە پڕۆژەکاندا دەگرێت.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە