کۆڵبەرێکی دیکەی کورد پاش چەند ڕۆژ برینداری، گیانی لە دەست دا

٢٦ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠٠:١٤
هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری بانە لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی بەربوونەوەی بەرد گیانی لە دەست دا. بەپێی  ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی بەربوونەوەی بەرد لە ناوچەی "کۆنە مێرۆ"ی باشووری کوردستان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، بریندار بوو. هەواڵنێری هەنگاو ناوی ئەو کۆڵبەرەی "سالار یوونسی" کوڕی "قادر خانی بەلوە" و دانیشتووی گەڕەکی "کووی فەرهەنگیان"ی شاری بانە ڕاگەیاندووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سالار بەهۆی بەرکەوتنی بەردێک لە کاتی کۆڵبەریدا بەتوندی بریندار بووە و پاش ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانەی سنە، بەهۆی توندیی برینەکەیەوە، دوێنێ سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمە، گیانی لە دەست داوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە