کڕینی جامانه، نوێترین تاوانی سیاسی و دەستبەسەریی هاووڵاتییەکی کورد

٢٦ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٠٠:٥٤
هەنگاو: کڕینی جامانه، هاووڵاتییەکی کوردی ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعات کرد . بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەقز، پاش کڕینی جامانە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا. ڕۆژی چوارشەممە 25ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەقز کە شوناسی هێرش ڕەسووڵی ڕاگەیەندراوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە. تاوانی ئەم هاووڵاتییە کوردە، کڕینی جامانە ڕاگەیەندراوە و هەتا ئێستا لەسەر چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. کڕینی جامانە، نوێترین تاوانی سیاسی لە ناوچە ژێر دەسەڵاتەکانی حکومەتی ئێرانە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە