٩ هەزار ڕۆژ زیندان بەبێ مەرەخەسی بۆ عوسمان مستەفاپوور

٢٧ ڕەشەمە ٢٧١٦، ١٥:٠٧
هەنگاو: زیندانییەکی سیاسیی کوردی بەندکراو لە زیندانی ئورمیە لە حاڵێکدا ٢٦مین ساڵی بەندیخانەی تێپەڕ کرد کە هەتا ئێستا تەنانەت یەک ڕۆژ مەرەخەسیشی پێ نەدراوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، عوسمان مستەفاپوور ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی لە دوو پەروەندەی جیاجیادا لە "دادگای ئینقلاب"ی ئورمیە لەلایەن "قازی جەواهیری"یەوە بە تۆمەتی "بەشداری لە قەتڵ" سەرەتا حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا و دواتر ساڵی ١٣٧٩ هەتاوی حوکمەکەی بۆ ١٠ ساڵ کەم کرایەوە. ناوبراو ساڵی ٧٠ لە دووهەمین پەروەندەدا بانگهێشتی "دادگای ئینقلاب" کرا و بە تۆمەتی "هاوکاریی حیزبی دێموکراتی کوردستان" سزای ٢٥ ساڵی دیکە زیندانی بەسەردا سەپا. ئەم چالاکە سیاسییە کوردە لەماوەی ٢٦ ساڵی زیندانیدا تەنیا بۆ یەک ڕۆژیش مەرەخەسیی پێ نەدراوە. یەکێک لە داواگرەکانی ئەم زیندانییە کوردە، هاوینی ساڵی ڕابردوو داخوازیی لێبوردەیی بۆ ناوبراو بەڕێ کردبوو کە هەتا ئێستا هیچ وەڵامێک بەو داواکارییە نەدراوەتەوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کەلە سیستەمی قەزایی‌یەکاندا هەر مانگێک ٣٠ ڕۆژ هەژمار دەکرێت، لە هەر ساڵێکدا ٦ ڕۆژ دەمێنێتەوە کەلە ٢٦ ساڵدا نزیکەی پێنج مانگ دەکات. بەم پێیە عوسمان مستەفاپوور لە نێوەڕاستەکانی مانگی ڕەشەمەدا دەچێتە نێو ٢٧ ساڵی دەسبەسەرکرانییەوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە