پژڕاست‌بوونەوەی سزای سێدارەی ١٧ زیندانیی کورد لە زیندانی هەمەدان

٢٧ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٢١:٠١
هەنگاو: لە تێکڕای ٢٢ زیندانیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان، ١٧ کەسیان کوردن. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ١٧ زیندانیی سیاسیی کورد، حوکمی سێدارەیان تەیید کراوە و بەم پێیە جێ‌بەجێ‌بوونی ئەو حوکمە بەم زوانە لە ئارا دایە. ناوی ئەو ١٧ زیندانییە کوردە کە سزای سێدارەیان پژڕاست کراوەتەوە، بەم چەشنەیە: ناو و شۆرەت/ تەمەن/ خەڵکی .../ تۆمەت/ ساڵی دەسبەسەرکران: ١ ــ کەیوان حەسەنی/ ١٩ ساڵ/ ئیلام/ کوشتنی بە ئەنقەست/ ١٣٩٠ ٢ ــ حەسەن خالقی/ ٢٩ ساڵ/ دێولان/ ماددەی هۆشبەر/ ١٣٩٠ ٣ ــ عەلی ڕەشادەت/ ٤٢ ساڵ/ کرماشان/ ماددەی هۆشبەر/ ١٣٩٠ ٤ ــ یاسین ئەحمەدی‌ ئەقدەم/ ٣٥ ساڵ/ ماکۆ/ ماددەی هۆشبەر/ ١٣٩١ ٥ ــ سەعید زارع/ ٢٧ ساڵ/ کرماشان/ ماددەی هۆشبەر/ ١٣٩١ ٦ــ ئیبراهیم دادخا/ ٣٧ ساڵ/ سەردەشت/ ماددەی هۆشبەر/ ١٣٩٢ ٧ ــ تاهیر بابا ڕەسووڵی/ ٤٤ ساڵ/ کامێران/ ماددەی هۆشبەر/ ١٣٨٩ ٨ ــ موزەفەر عێفەت نیا/ ٢٩ ساڵ/ جوانڕۆ/ ماددەی هۆشبەر/ ١٣٩١ ٩ ــ ڕەشید عەلی ئاقایی/ ٢٧ ساڵ/ مەهاباد/ کوشتنی بە ئەنقەست/ ١٣٨٦ ١٠ ــ حیشمەت عەباس گەڕووسی/ ٤١ ساڵ/ قوروە/ ماددەی هۆشبەر/ ١٣٩١ ١١ ــ جەمیل پەناهی/ ٣٢ ساڵ/ کرماشان/ ماددەی هۆشبەر/ ١٣٩٢ ١٢ ــ حەسەن دەروێش نەجاری/ ٣٢ ساڵ/ تیکاب/ کوشتنی بە ئەنقەست/ ١٣٨٩ ١٣ ــ ئەسکەندەر بەخشوودە ئەسل/ ٣٨ ساڵ/ سنە/ ماددەی هۆشبەر/ ١٣٩٢ ١٤ ــ قوربان عەلی ئازەرخیز/ ٤٥ ساڵ/ کرماشان/ ماددەی هۆشبەر/ ١٣٩١ ١٥ ــ بەختیار لەیلی نژاد/ ٣١ ساڵ/ دێولان/ کوشتنی بە ئەنقەست/ ١٣٨٩ ١٦ ــ عەلی ڕەسووڵی/ ٢٨ ساڵ/ سەردەشت/ ماددەی هۆشبەر/ ١٣٩٣ ١٧ ــ حوسێن عوبەیدی/ ٢٢ ساڵ/ قوروە/ کوشتنی بە ئەنقەست/ ١٣٩٢

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە