دەیان چالاکی ژینگەپارێزی لە مەریوان دەسبەسەر کران
٢٨ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٢٢:٠٤
هەنگاو: هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەریوان نزیک بە ٢٠ چالاکی ژینگەپارێزییان دەسبەسەر کردووە کە ژمارەیەکیان ئەندامی شۆرای گوند و ناوەندە ژینگەپارێزییەکانن.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی ١٨ی ڕەشەمە، پاش ئەوەی کە ژمارەیەک چالاکی ژینگەپارێزی و مەدەنیی شاری مەریوان کەلە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەهەمبەر شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاکەکانی مەریوان ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو، پاش ئەوەی کە لەلایەن فەرمانداری شارەوە پانگهێشت کرابوون، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ناوی ژمارەیەک لەو دەسبەسەرکراوانە کە بۆ ماڵپەڕی هەنگاو ئاشکرا بووە، بەم چەشنە:
١ ــ مامۆستا سەلاحەدین دژاک، پێشنوێژی هەنیی گوندی گومارەلەنگ
٢ ــ ئیدریس ڕاوەند
٣ ــ کەریم ڕاوەند
٤ ــ ڕەحیم ڕاوەند
٥ ــ فایەق ڕانین
٦ ــ ئەحمەد ڕانین
٧ ــ خەلیفە جەلال راوش
٨ ــ فایەق ڕاوش
٩ ــ حاجی فایەق باتاک، شۆرای گوندی کانی کووزەڵە
١٠ ــ شەریف دادە، شۆرای گوندی ماسییەر
١١ ــ شەهرام ڕانین فەرمانبەری ئیدارەی ژینگە
١٢ ــ موزهەر موعینی، فەرمانبەری ئیدارەی ژینگە
لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا دانیشتوانی "دەرە سماقان" لەهەمبەر بڕیاری شۆرا و فەرمانداریی مەریوان بۆ ڕاگواستنی زبڵ و خاشاکەکانی ئەو شارە بۆ ئەو ناوچە گەشتیارییە بە کۆبوونەوە ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕیبوو.
خەڵکی ئەو ناوچەیە رایانگەیاندبوو، بە هەر شێوەیەک بووبێت پێش بە فڕێدانی زبڵ و خاشاک لەو ناوچەیەدا دەگرن.