دەسبەسەرکرانی بەڕێوەبەرێکی ڕێوڕەسمی نەورۆزی پاڵنگان

١ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٠١:٠٦
هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزیی گوندی پاڵنگان، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمە، هێرشیان کردە سەر ماڵی "ڕەشید شەریفیان" و دەسبەسەریان کرد. ڕەشید شەریفیان لە چالاکانی مەدەنیی کامێران و هەروەها ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی ڕێوڕەسمی نەورۆزیی گوندی کەونارایی پاڵنگان بوو. هێزە ئەمنیەتییەکان سەرەڕای دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە کوردە، دەستیان داوەتە پشکنین و زەوت‌کردنی کەلوپەلی تاکەکەسیی ناوبراو. هەتا ئێستا شوێن ڕاگیرانی ئەو چالاکە مەدەنیی بۆ ماڵپەڕی هەنگاو ناڕوون ماوەتەوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە